خبر 2026-10-15 10:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەربازێکی سوپای تورکیا بەهۆی تەقەکردنەوە لەناو خاکی هەرێم کوژرا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی سەربازێکی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند. ئەم ڕووداوە بەهۆی تەقەکردنەوە بووە لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی "چنگ-قفڵ".

کوردپرێس: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە پلاتفۆرمی "X"، سەربازێکی تورکیا لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی "چنگ-قفڵ" لە باکووری عێراق بە سەختی برینداربووە. پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و سەرەڕای هەموو هەوڵە پزیشکییەکان بۆ ڕزگارکردنی، بەڵام گیانی لەدەستداوە. ڕووداوەکە بەهۆی تەقەکردنەوە بووە، بەڵام هیچ زانیارییەکی وردی لە سەر چۆنیەتیی ڕووداوەکە یان سەرچاوەی تەقەکان بڵاو نەکردوەتەوە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکی زۆر هەستیاردا ڕوو دەدات، چوونکە تەنها چەند ڕۆژێک پێش ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕایگەیاندبو کە چەکدارەکانی لە نزیک سنورەکانی تورکیا و 4 سەربازگە کشاندوەتەوە وەک نیازپاکییەک بۆ دەسپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی و گواستنەوە بۆ کاری سیاسی.

تاکوو ئێستا دیار نییە ئایا ئەم کوشتنە پەیوەندیی بە پێکدادانی سەربازییەوە هەیە لەگەڵ پەکەکە یان ڕوداوێکی کتوپڕی ناوخۆیی سوپای تورکیایە، بەڵام بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە دەتوانێت کاریگەریی لە سەر خێرایی هەنگاوەکانی ئاشتی لە نێوان ئەنقەرە و قەندیل دروست بکات.

یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە، "بە داخەوە سەربازەکەمان ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا سەرەڕای دەستێوەردانی پزیشکی؛ بە ناوی خۆم و وەزارەتەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خێزانەکەی و گەلی تورکیا دەکەم."

زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.