خبر 2022-09-14 07:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆکی دامەزراوەی حەج و زیارەتی ئێران:

تا ئێستا 48 زیارەتکاری ئێرانی لەعێراق گیانیان لەدەست داوە

بەشی ئێران- بەرپرسی دامەزراوەی حەج و زیارەتی ئێران ئاشكرای كرد، لە عێراق تاوەكوو ئێستا نزیكەی 11 هەزار زیارەتكار بەهۆی بەركەوتنی زۆری تیشكی خۆر باری تەندروستیان تێكچووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەید سادق حوسێنی سەرۆکی دامەزراوەی حەج و زیارەتی ئێران ڕایگەیاند: تاوەكوو ئێستا نزیكەی 11 هەزار زیارەتكاری ئێرانی بەهۆی بەركەوتنی زۆری تیشكی خۆر باری تەندروستیان تێكچوو و 48 کەسیش بە ڕووداوی هاتوچۆ و یان مەرگی سروشتی گیانیان سپاردووە.

ناوبراو دووبارە سوپاسی دەوڵەت و میللەتی عێراقی کرد کە هاوکارییەکی شایانیان لەگەڵ زیارەتکاریە ئێرانییەکاندا بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.