خبر
2022-07-17 16:28
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
سوپای تورکیا ئوتۆمبێلێکی له مووسڵ بۆردومان کرد و کوژراوی لێکەوتەوە
بەشی تورکیا- میدیای نزیک له په‌که‌که ده‌ڵێت، درۆنی تورکیا هیرشکی لە رۆژئاوای مووسڵ ئه‌نجام داوه و له ئه‌نجامی هێرشێکەدا پێنج کەس کوژراون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی سۆمەریەنیوز لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه، لە ناوچەی دیجلەی رۆژئاوای مووسڵ، درۆنێک ئۆتۆمبێلێکی کردوەتە ئامانج و پێنج کەس کوژراون.
لەمبارەوە میدیای نزیک له‌په‌که‌که ده‌ڵێت، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە سنووری پارێزگای نەینەوا لە شارۆچکەی تەلەعفەر بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژران کە ژنیشیان تێدا بووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران