شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2022-06-11 04:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمیرێکی داعش لە رەقە دەستگیر کرا

بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات هەواڵی دەستگیر کردنی ئەمیرێکی داعشیان لە شاری ڕەقەی باکووری سووریا بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریا دیموکرات کەسێکی داواکراویان لە شاری شەحیل دەستگیر کرد کە تۆمەتی ئەندامێتیی داعشی خرابوویە پاڵ.

هەسەدە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاوی کردۆتەوە کە یەکینەکانی دژەتیرۆر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە شاری شەحیل و ئەمیرێکی داعشیان دەستبەسەر کردووە کە بەرپرسی ڕاکشانی خەڵک بوو بۆ ئەندامێتی داعش.

هەسەدە ڕاشیگەیاندووە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە پاش چاودێریی و زانیاریی ورد لەو کەسە ئەنجام دراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە