خبر 2022-05-05 04:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لە وەڵامی پەیوەندیی تەلەفۆنی مستەفا کازمی:

ڕەئیسی: هیوادارین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق بە پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز بگاتە ئەنجام

بەشی ئێران- مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و ئیبراهیم رەئیسى سەرۆک کۆمارى ئێران پەیوەندییەکى تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی کۆماری ئێران؛ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا کازمى و رەئیسى پیرۆزبایی جەژنى رەمەزانیان لەیەکتر کردووە و جەختیان لەسەر پتەو کردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە.

سەرۆکى ئێران ستایشى هەنگاوەکانى حکوومەتى عێراقى کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئاڵنگارییەکان و سەقامگیریی ناوچەکە و ڕایگەیاند هیوادارین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق بە پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز بگاتە ئەنجام.

لاى خۆیەوە کازمى هیواى بەردەوامى گەشەسەندنى پەیوەندییەکانى هەردوو گەلى عێراق و ئێرانى کرد کە ببێتە هۆى سەقامگیریی و ئاسایش و ئاشتى لە ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.