خبر 2022-12-29 09:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان:

هەوڵی بردنەدەرەوەی 20 ملیۆن دۆلار لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، لەم شەوانەدا هەوڵدراوە بڕی 20 ملیۆن دۆلار لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە ببردرێتە دەرەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پێگەی خۆی نووسینێکی بڵاو کردەوە کە ناوی سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵیشی لەژێر دایە و تێیدا رایگەیاندووە: پێویستە چارەنووسی ئەو 20 ملیۆن دۆلارە یەکلایی بکرێتەوە کە لەم شەوانەدا هەوڵدرا لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە ببرێتە دەرەوە!

هاوکات پرسیاری ئەوەی کردووە ئاخۆ ئەو پارە هی چییە و هی کام دەسەڵاتدار بووە؟ ئێستا پارەکە لەکوێیە؟

هەر لە نووسینەکەیدا عەلی حەمەساڵح داوای کردووە، لایەنی فەرمی روونکردنەوە بدات و رایبگەیەنێت، کێ بووە ئەوەندە دەسەڵاتی هەیە کە 20 ملیۆن دۆلار بباتە فڕۆکەخانە تاوەکوو بە نایاسایی بیباتە دەرەوە!

بەشێکی زۆری شارەزایانی ئابووریی عێراقی و کوردستانی لە ماوەی رابردوودا رایانگەیاندووە، یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بە نایاسایی بردنە دەرەوەی دۆلارە بۆ دەرەوەی سنوورەکانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.