خبر 2022-12-28 11:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق:

هێزە عێراقییەکان سوورن لەسەر کۆنترۆڵ کردنی سنوورەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رایگەیاند "هێزەکانی وڵاتەکەی سوورن لەسەر کۆنترۆڵ کردنی سنوورەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وتی: فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانی هەموو پشتیوانییەکی لۆجستی بۆ هێزە عێراقییەکان دەربڕیوە کە هێڵی سنووریی سفریان لەگەڵ ئێران و تورکیادا بەدەستەوەیە.

ناوبراو زیاتر ڕایگەیاند کە ئەو هێڵە سنوورییە هێزە عێراقییەکانی تێدا جێگیر دەکرێت بە درێژایی 650کیلۆمەترە لە سەر سنوورەکان ئێران و تورکیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.