بنکەی سەربازیی تورکیا لە زێلکانی بە ژمارەیەک مووشەک کرایە ئامانج
بەشی تورکیا- ژماره‌یه‌ک مووشه‌ک ئاڕاسته‌ی بنکه‌ی سه‌ربازیی زێلکانی هێزه‌کانی تورکیا له سنووری باشیکی پارێزگای نه‌ینه‌وا کران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی، ئه‌مشه‌و له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی نادیاره‌وه، چوار مووشه‌ک له جۆری کاتیۆشا ئاڕاسته‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی زێلکان کراون.
تاوه‌کوو ئێستا نازانرێت که سه‌رچاوه‌ی ئاڕاسته‌کردنی ئه‌و مووشه‌کانه‌ی بنکه سه‌ربازیه‌که کام شوێن بوون، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونه‌کان له‌ماوه‌کانی رابردوودا پێشتر له‌ناوچه‌ی شه‌لالاتی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌واوه ئاڕاسته‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی زێلکان کراون.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران