پیاوێکی تەمەن ٥٣ ساڵی قوروەیی بە بەخشینی ئەندامەکانی جەستەی گیانی چەند نەخۆشێکی ڕزگار کرد
بەشی کوردستان- ئەندامانی جەستەی پیاوێکی تەمەن ٥٣ ساڵی قوروەیی کە بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە تووشی مەرگی مێشک بوو، بەخشرایە ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە چاندنی ئەندامەکانی جەستەیان هەبوو.
پەیامنێری کوردپرێس ڕایگەیاند "عەلی فێعلەگەری" پیاوێکی تەمەن ٥٣ ساڵ خەڵکی شاری قوروە، کە بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە تووشی مەرگی مێشک بووبوو بە ڕەزامەندی بنەماڵەکەی گیانی چەند نەخۆشێکی رزگار کرد کە پێویستیان بە چاندنی ئەندامەکانی جەستە بووە.
هەر بەبۆنەی ئهم كردهوه خواپەسندانە بهرپرسی یهكهی چاندنی ئهندام و شانهی زانكۆی زانسته پزیشكییهكانی شههید بهههشتی له پهیامێكدا سوپاسی بنهماڵهی "فێعلەگەری"ی كرد و ستایشی ئهم كردهوه خۆبەخشانەیەی کرد.
خوالێخۆشبوو "فێعلەگەری" 3 منداڵی هەبووە و بە بەخشینی ئەندامەکانی جەستەی، ئاهەنگی ژیانی بۆ نەخۆشەکان گەڕانەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران