خبر 2022-07-03 18:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باقری: کات و شوێنی دانوستانە ئەتۆمییەکان خەریکە یەکلایی دەبێتەوە

بەشی ئێران- عەلی باقری سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران وتی: کات و شوێنی دانوستانەکان خەریکە یەکلایی دەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی باقری لە پەراوێزی چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "مافی مرۆڤی ئەمریکایی لە ڕوانگەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی"یەوە بە ڕۆژنامەنووسانی وت: دانوستانەکان لە دۆحە لە چوارچێوەیەکدا بەڕێوە چوو کە پێشوەختە دیاری کرابوو.

باقری زیادی کرد: گفتوگۆکان لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی نێوان ئێمە و لایەنی بەرامبەر درێژەی هەیە کە مەبەستمان ئاغای مۆرایە.

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران زیادی کرد: کات و شوێنی دانوستانەکانی داهاتوو لە گفتوگۆکانی نێوان ئێمە و ئاغای مۆرا لە یەکلا کردنەوە نزیکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.