خبر 2022-04-29 07:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران دەستگیر کردنی تیمێکی تیرۆریستیی ڕاگەیاند

بەشی کوردستان- ئەندامانی ڕێکخەری گرووپێکی تیرۆریستی لەلایەن سەربازانی گومناوی ئیمام زەمانەوە لە پارێزگای کوردستان دەستگیر کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدارەی گشتیی ئیتڵاعاتی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: لە سەروبەندی ڕۆزی جیهانی قودس، بە پشتیوانیی هەوڵاگریی سەربازانی گومناوی ئیمامی زەمان ناوەندی گرووپێکی تیرۆریستی کۆمۆنیست ناسێندران و دەستگیر کران.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە ئەم گرووپە پێشتریش کاری تیرۆریستییان کردووە و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە پشتیوانیی دەزگا هەواڵگرییەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو هەوڵیان بۆ تێکدانی دۆخی وڵات داوە.

ئەندامانی ناوەندیی ئەم گرووپە کە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوکاری دەکران بەنیاز بوون لە بۆنەکانی ڕۆزی جیهانی قودس و ڕۆزی کرێکاردا بشێوە بننەوە و لە ژێر کاریگەریی خۆیانی بخەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.