خبر 2022-03-09 13:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ باڵیۆزی ئێران کۆبوویەوە

بەشی ئێران- جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ ئیرەج مەسجدی یاڵیۆزی ئێران لە بەغدا کۆبوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە چاوپێکەوتنەکەدا هەردوولا دوایەمین پرسەکانی دۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد و هیوایان خواست بەزووترین کات حکوومەتی نوێ لەسەر بنەمای یاسا دەستبەکار بێت.

ئیرەج مەسجدی و جێنین هێنس پلاسخارت هەروەها باسیان لە کۆبوونەوەکانی خۆیان لەگەڵ کەسایەتییە عێراقییەکان کرد و جەختیان لە بەشداری کردنی هەموو پێکهاتە و لایەنە سیاسییەکان کرد لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.