خبر 2021-12-20 08:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو ئەندامی داعش له‌ ئۆپەراسیۆنی هێزە ئاسمانییەکانی عێراقدا کوژران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ئاکامی ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، دوو تیرۆریستی داعش لە پارێزگای دیالە کوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە بەسەرپەرشتی و بەداداچوونی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، ھەروەھا بەپشت بەستن بە زانیارییەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، فڕۆکە جەنگییەکان هێرشێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سنووری ناحیەی سەعدییە باکووری پارێزگای دیالە ئەنجامداوە.

هەر بەپێی راگەندراوەکە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، دوو تیرۆریستی داعش کوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.