مسته‌فا کازمی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا باس له ئایندەی هاوەپەیمانان لە عێراق دەکەن
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیران، مسته‌فا کازمی له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ "لیز ترا‌س" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، باسیان له په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ردوو وڵات و به‌ره‌وپێشچونی لێکتێگه‌یشتنی دولوایهنهی هه‌ردوو وڵات کرد.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌که‌ی نێوان سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیادا، باس له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووری هه‌ردو وڵات کراوه، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی نه‌خشه‌ڕێگایه‌کی هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌وپێشچونی باری ئاسایشی ناوچه‌که، ده‌ورووبه‌ری عێراق و به‌رقه‌رارکردنی ئاشتی کراوه‌ته‌وه.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌که‌دا، مسته‌فا کازمی و لیز ترا‌س تاوتوێی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعشیان کردوه به هاوکاری هێزه‌کانی هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها، هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی به‌غدا و له‌نده‌ن له‌سه‌ر کۆتایی هێنان به ئه‌رکی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و گۆڕانی ستراتیژی له‌نده‌ن بۆ ڕۆڵی یارمه‌تیده‌ر، فه‌راهه‌م کردنی هاوکاری و په‌ره‌پێدانی تواناکان تا ببێته هۆکاری سه‌قامگیرکردن و ئاسایشی عێراق و ناوچه‌که".
بۆچوونی بەکارهێنەران