خبر 2021-12-07 06:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، بەسەرۆکایەتی جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەت، بەرەو بەغدا بەرێکەوتن.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پێشـەرگەی حکوومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هاتووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە مەبەستی دوو کۆبوونەوەی جیای سەربازی و هەواڵگری بەسەرۆکایەتی ئەمینداری گشتی وەزارەت بەرەو بەغدا بەرێکەوتون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیارە دوو کۆبوونەوەی جیا لەگەڵ هەریەک لە نێوان هەواڵگری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و هەواڵگری بەرگری عێراق لە فەرماندەیی ئۆپەراسێۆنە هاوبەشەکان بەڕێوەبچێت.

وەزارەتی پێشـمەرگە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم کۆبوونەوەیەکی تر لەنێوان ئەمینداری گشتی وەزارەت و ئەمینداریەتی گشتی بەرگری بەغدا لە ناو وەزارەتی بەرگری عێراق، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ئێستای ناوچەکە و مەترسیەکانی داعش، هەنگاوەکان لەبارەی چارەکردنی کێشەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بەڕێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.