ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى پارتى:
خراپیى سه‌نگه‌ره‌کان و ناهۆشیارى پێشمه‌رگه هۆکارى په‌لاماره‌کان داعشن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تیى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایگه‌یاند، کۆمه‌ڵێک هۆکار هه‌یه بۆ به‌رده‌وامیى هێرشه‌کانى داعش بۆسه‌ر پێشمه‌رگه له‌وانه‌ش خراپیى سه‌نگه‌ره‌کان و ناهۆشیارى پێشمه‌رگه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تیی پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایگه‌یاند، لاوازىی سه‌نگه‌ره‌کان و ناهۆشیارىی پێشمه‌رگه و خۆڕێکخستنه‌وه‌ى داعش و گۆڕینى شێوازى شه‌رکردنيان هۆکارى په‌لاماره‌کانى داعشه بۆسه‌ر پێشمه‌رگه.
عه‌لى عه‌ونى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، داعش له ته‌نیش سوپاى عێراقه‌وه هێرش ده‌کاته سه‌ر پێشمه‌رگه و ده‌ڵێت: ئه‌و هێرشانه به‌دڵى هه‌ندێک لایه‌نى عێراقیه.
ناوبراو باس له‌وه‌ش ده‌کات، ده‌ستى سیاسى له‌پشت ئه‌م هێرشانه‌وه هه‌یه.
له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى ڕابردوودا نزیکه‌ى له 30 پێشمه‌رگه گیانیان لەدەست داوە یان بریندار بوون به‌هۆى هێرشه‌کانى داعشه‌وه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران