نزیکەی 200 خێزانی کورد گەڕاونەتەوە عەفرین
«حسێن مەستۆ» ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (الپارتی) لە وەڵامی پرسیارێکی کوردپرێسدا کە ئایا حزبە کوردەکانی سووریا پلانێکیان بەدەستەوەیە بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ڕایگەیاند: ئێمە وەکوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (الپارتی) لەو بڕوایەداین کە خێزانەکانی عەفرینی دەبێت بۆ زێدی خۆیان بگەڕێنەوە. ئەوەمەش هەوڵ و هەڵمەتێکی دروستە کە ئو خێزانگەلە بۆ ماڵەکانی خۆیان بگەڕێنەوە چوونکە ئەگەر کوردەکان عەفرین بەجێبهێڵن ناوچەکە بەشێوەیێکی بەرچاو پاکسازی دەکرێت لە کورد.
ناوبراو زیادی کرد: لەئێستادا ئەگەر خەڵک بیانەوێت بۆ عەفرین بگەڕێنەوە هیچ مەترسییێکیان لەسەر نییە. گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە عەفریین بەڵام ئەوێ زێدی خەڵکی کوردە و گەڕانەوەیان بۆ ماڵەکانی خۆیان زۆر پێویستە.
حسێن مەستۆ وتیشی: تا ئێستا نزیکەی 200 خێزانی کورد گەڕاونەتەوە عەفرین و پێویستە ئەوانی دیکەش بگەڕێنەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران