گفتگو 2021-09-15 03:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.Y.D.K) تایبەت بۆ کوردپرێس:

ئامانجی تورکیا گۆڕینی دیموگرافیی عەفرینە

بەشی سووریا- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.Y.D.K) دەڵێت: ئەمریکا و ڕووسیا چاوی خۆیان داخستووە لەبەرامبەر پاوانخوازییەکانی تورکیا لە کوردستانی عێراق و کوردستانی سووریادا.

«مەحموود محەمەد» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.Y.D.K) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە کاریگەریی ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا و ڕایگەیاند: عەفرین بەشێکە لە خاکی کوردستانی سووریا و ئەمڕۆ لەلایەن تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و لە خەمساردیی کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا دەست کروە بە گۆڕینی دیموگرافیی ئەم ناوچەیە . عەفرین خاکی گەلی کوردە و ئەو خەڵکە خۆیان دەبێت مەیلی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان هەبێت و ئێمە وەکوو P.Y.D.K گوشار لەسەر کەس دروست ناکەین.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمانەش هەموو لەپێش چاوی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەتایبەت ئەمریکا و ڕووسیاوە ڕوودەدات ئەوانیش چاوی خۆیان داخستووە لەبەرامبەر پاوانخوازییەکانی تورکیا لە کوردستانی عێراق و کوردستانی سووریادا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.