ئەگەر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پێبەندی بەڵێنەکانیان نەبن بۆ ڕاگرتنی گرووپە چەکدارەکان، ئێمە دەست بەکار دەبین
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار یەدۆڵڵا جەوانی جێگری سیاسیی سوپای پاسداران لە گفتوگۆ لەگەڵ (پیام اقتصادآنلاین)دا لەبارەی چالاکیی گرووپە چەکدارەکانی دژبە ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستان وتی: لەمافی نێونەتەوەییدا ئەمە پرسێکی قبووڵکراوە کە هەر وڵاتێک خاوەنی سەروەریی خۆیە و بۆ دابین کردنی ئەمنییەتی هاووڵاتییان هەوڵ بدات و ئاسایشی وڵات هێڵی سوورە.
ناوبراو وتیشی: بەپێی ئەم مافە ڕەوایە ئێران بۆ ماوەی 42 ساڵ ڕووبەڕووی ئەو هۆکارەنە بووەتەوە کە نائەمنییان خولقاندووە.
سەردار یەدۆڵڵا جەوانی ڕاشیگەیاندووە: "ئێمە لە ناوچەکانی سەرسنووری هەرێمی کوردستانی عێراق ماوە ماوە جووڵەی نەیارانی ئێرانیمان بینیوە و بە بڕشتەوە وەڵام دروانەتەوە".
جێگری سیاسیی سوپای پاسداران جەختی کردەوە: "ئەوەی کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویداوە هەر بەم مەبەستە بووە بۆیەش ئەگەر بەرپرسانی هەرێم پێبەندی بەڵێنی خۆیان نەبن و هەوڵی پێویست نەدەن ئەمە مافی ڕەوای کۆماری ئیسلامی و هێزە چەکدارەکانە کە ڕووبەڕووی تێکدەرانی ئەمنییەت و ئاسایشی ببنەوە".
بۆچوونی بەکارهێنەران