خبر 2021-08-25 05:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەرگرتنی پارەی پشکنینی کۆرۆنا لە هاووڵاتییانی ھەرێم لەکاتی سەردانی ئێران لادەبرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، ئەو پارەیەی بەمەبەستی دووبارە ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا لە هاوڵاتیان و بازرگانانی هەرێمی کوردستان لە کاتی سەردانی ئێران وەردەگیرا، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ئەو ڕێکارە لادەبرێت و کار بە پشکنینی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد کەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: "بە ھەوڵدانێکی زۆر و گفتوگۆ کردن لەگەڵ کونسوڵخانەی ئێران و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، توانیمان ئەو پڕە پارەیە لابەرین کە لە ھاوڵاتیان و بازرگانان وەردەگیرا لە دیوی ئێرانەوە".

ئاماژەی بەوەش کرد، "ھاوڵاتیان و بازرگانان و خوێندکاران و نەخۆشان کاتێک سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان دەکرد لە ڕێگەی ده‌روازه‌ سنووریه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران، لەدیوی ھەرێمی کوردستان پشکنینیان پێ دەکرا بەڵام لە دیوی ئێران قەبووڵ نەدەکرا و به‌ بڕێک پاره‌یان لێوەردەگیرا لەبەرامبەر دووبارە ئەنجامدانی پشکینی کۆرۆنا".

ئەندامەکەی ئەنجومەنی کارگێری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ''ئەو ڕێکارە، ببوە بارگرانی زۆر بۆ ھاوڵاتیان، خۆشبەختانە توانیمان ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ئەو ڕێکارە لادەبرێت و کار بە پشکنینی ھەرێمی کوردستان دەکرێت ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان و فرۆکه‌خانه‌کانه‌وه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌که‌ن دووباره‌ پشکنینی کۆرنایان بۆ ناکرێت، ته‌نها یه‌کجار پشکنین ده‌کرێت و بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ کاری پێده‌کرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.