خبر 2021-08-11 09:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

كۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ وەزیری رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان کۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسۆڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و كۆنسوڵی ئێران کۆ بوونەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند مەهدی شووشتەری کۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی لە نووسینگەی حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە بووە و گفتوگۆیان کردووە لەبارەی گەشەپێدان بە پێوەندییە فەرهەنگییەکانی نێوانیان کردووە.

لە دیدارەکەدا هەردوولا ئاماژەیان داوە بە هاوبەشیە فەرهەنگییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و جەختیان لە پەرەپێدان بە پێوەندییەکان کردۆتەوە.

هەردوولا ئاماژەشیان کردووە بە تۆمار کردنی دیمەنی فەرەهنگیی هەورامان لە لایەن یۆنسکۆوە و لەبارەی هەماهەنگی و هاوکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامە هاوبەشەکان بۆ ناساندنی زیاتری شوێنە سەرنج ڕاکێشەکانی هەورامان گفتوگۆیان کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.