سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران جەخت دەکاتە سەر لابردنی گەندەڵی لە کەرتی کارەبا و چیمەنتۆ
بەشی ئێران- ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە لێدوانێکدا جەختی کردە سەر بەکارهێنانی بەڕێوەبەر و چاودێری تایبەت لە کەرتی خانوبەرە و هەروەها لە کەرتی کارەبا و گوتیشی پێویستە ڕژد بین لە سەر ئەوەی گەندەڵ و واسیتەی گەندەڵی لەو دوو کەرتەدا نەمێنێت.
کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 4ی گەلاوێژی 1400 ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە لێدوانێکدا کە لە دانیشتنی تایبەت بە تاوتوێ کردنی کەرتی خانوبەرە پێشکەشی کرد گوتی: دەستەبەرکردنی خانوبەرە یەک لە داڵغە سەرەکییەکانی هاووڵاتییانە و ئەمڕۆکە نەک هەر کڕینی خانوو بەڵکوو کرێ خانووش لە شارە گەورەکاندا بۆتە داڵغە و ئاواتێکی هاووڵاتییان.
سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران گوتیشی دەوڵەت پێبەندە بە بڕیاری دەستەبەرکردنی خانوبەرە بۆ هاووڵاتییان و پێویستە لەو بارەیەشەوە هەموو لایەنە پێوەندیدارەکان بێنە سەر هێڵ و دەستی دەڵاڵ و گەندەڵ و هەلپەرستان لەو بوارەدا ببڕین.
بۆچوونی بەکارهێنەران