خبر 2021-07-25 14:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕەئیسی: ئێران سەلماندوویەتی هاوبەشێکی جێمتمانەیە

بەشی ئێران- سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر جەختی کردە سەر کاری پێکەوەیی لەگەڵ ئەو وڵاتە و گوتیشی ئێران سەلماندوویەتی هەمیشە شەریکێکی جێ متمانەیە بۆ لایەنەکان.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 3ی گەلاوێژی 1400 سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە تاران چاوی کەوت بە شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر و لە دیدارەکەدا جەخت کرایە سەر کاری پێکەوەییی دوو وڵاتەکە.

لە دیدارەکەدا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی جەختی کردەوە کە ئێران بەردەوام هاوبەشێکی جێ متمانە بووە بۆ لایەنەکان و متمانەی تەواوتان بەوە هەبێ کە ئێران خێرخوازی ناوچەکەیە.

وەزیری دەرەوەی قەتەریش وێڕای پیرۆزبایی کردن لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی گوتی: قەتەر کار لە سەر هاوکاریی زیاتر بۆ تۆکمەکردنی پێوەندیی دووقۆڵیی لەگەڵ ئێران دەکات و ئامادەیە بۆ هاوکاریی زیاتر لەپێناو دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.