گفتگو 2021-07-14 18:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا (p.d.k.s):

بەم زووانە ئەمریکا لە سووریا ناکشێتەوە

بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (p.d.k.s) بە کوردپرێسی گوت پێویستە ئەمریکا سەرەتا کار بۆ چارەکردنی کێشەی سووریا بکات و پاشان لە سووریا بکشێتەوە چوونکە لایەنە بەشداربووەکانی دانیشتنی ئەستانە نایانەوێت ئارامی لە سووریا جێگیر بکرێت.

کوردپرێس:

گەلۆ عیسا ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا و شوێندانەریی کشانەوەی ئەو هێزانە کرد و گوتیک بە ڕای من لە ئێستادا پێویستە ئەمریکا لە سووریا بکشێتەوە وەک چۆن لە ئەفغانستان کشایەوە.

ناوبراو گوتیشی: باشتر وایە ئەمریکا کشانەوەی خۆی گرێ نەدات بە کێشەی سووریاوە چوونکە تا ئەو کاتەی کێشەی سووریا چارەسەر نەکرێت ئارامی ناگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە.

ئەو سیاسەتوانە کوردە زیادی کرد: لە ئەنجامدا هێزە ئەمریکییەکانیش و دیکەی هێزەکانیش هەر لە سووریا دەکشێنەوە بەڵام لە ئێستادا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتیی گرینگی لە ئەستۆیە.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا دەبێتە هۆی ئەوەی لایەنە بەشداربووەکانی دانیشتنی ئەستانە دۆخی سووریا بگەڕێننەوە بۆ پێش 2011 و جارێکی تر ئارامی و سەقامگیریی سووریا تێک بدەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.