گفتگو 2021-07-12 21:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی مەکتەب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

پێویستە کورد بۆ چارەکردنی کێشەکانی بڕواتە دیمەشق

بەشی سووریا- ئەندامی مەکتەب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی گوت چارەسەری کێشەی کوردی سووریا لە دیمەشقە.

کوردپرێس:

حوسێن مەستۆ ئەندامی مەکتەب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا (الپارتی) لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە وتەکانی ئەم دوایییەی نوێنەری ڕووسیا لە سووریا کرد کە سەبارەت بە بەتەنیا مانەوەی کورد پاش کشانەوەی ئەمریکا قسەی کردبوو و گوتبووی پێویستە کورد بگەڕێتەوە دیمەشق.

ناوبراو لەو بارەیەوە بە کوردپرێسی گوت: بە ڕای من ئێستاش درەنگە و کورد پێویست بوو زووتر لە سەر مەسەلەی کورد لەگەڵ دیمەشق ڕێککەوتبا.

حوسێن مەستۆ زیادی کرد: کوردەکانی سووریا ساڵی 2011 دەرفەتی دانوستانیان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەند لە سەر دۆزی کوردستانی سووریا دەست کەوت بەڵام کەڵکیان لێ وەرنەگرت. چارەسەری کێشەی کورد لە دیمەشقە.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: پێکهێنانی هەر جۆرە سیستەمێکی سیاسی لە باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە فیدراڵی و خۆبەڕێوەبەری و هەموو جوورە سیستەمێکی تر بە دانوستاندن لەگەڵ دیمەشق چارەسەر دەبێت و ئەمەش تەنها بە مەرجێک دەکرێت کە بەستێنی دیالۆگ کردنی نێون دوو لایەن فەراهم بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.