خبر 2021-06-26 10:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆککۆماری ئێران: نرخی ڤاکسێنی کۆرۆنا ئەوەندە گرینگ نیە

بەشی ئێران- سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنان و سەرکەوتنیان لەو بوارەدا بەدەست هێناوە بەڵام هاوکات ڤاکسێنی بیانیش دەکڕن و لە هەر دوو لاوە هەوڵی دابین کردنی خێرای پێکوتە کۆرۆنا دەدەن بەڵام نرخی ڤاکسێنە ئەوەندە گرینگ نیە کە بکرێتە جێگای موناقەشە.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 5ی پووشپەڕی 1400 حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە پرسی پەتای کۆرۆنا و وەزعی ئێستای ئێران کرد و گوتی لە دوو لاوە هەوڵی دابین کردنی ڤاکسێنی کۆرۆنایان داوە یەکەم بە کڕینی ئەو ڤاکسێنە لە دەرەوەی وڵات و دووهەم بە بەرهەمهێنانی ڤاکسێن لە ناوخۆی ئێران.

ڕۆحانی وەڵامی ئەو ڕەخنانەشی دایەوە کە باس لە گرانیی ڤاکسێنەکە دەکەن و لەو بارەیەوە گوتی: نرخی ڤاکسێنی بیانی نزیکەی 10 دۆلارە و هەر لە سەرەتاوە دەوڵەت دەستی کرد بە کڕینی ڤاکسێن و لە ناوخۆشەوە هەوڵی دروست کردنی دراوە.

سەرۆککۆماری ئێران زیادی کرد: مانگی ڕێبەندی ساڵی ڕابردوو یەکەم ڤاکسێنی کۆرۆنا لە ئێران کوترا و بەردەوام لەو ماوەیەی ڕابردوودا هەوڵی بەرهەمهێنانمان داوە و ئێستا ئێران خاوەنی ڤاکسێنەکەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.