خبر 2021-06-26 05:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕەئیسی: بۆچوونەکان لەبارەی ئەندامانی کابینەی داهاتووەوە ڕاست نیە

بەشی ئێران- سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئەو بۆچوونانەی لەبارەی تیمی کابینەی داهاتووەوە ئاراستە دەکرێت کێشە دروست دەکات و زانیارییەکان لەو بارەیەوە تەواو نین.

کوردپرێس:

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەو بۆچوونانە کرد کە لە بارەی تیمی داهاتووی کابینەی ناوبراوەوە ئاراستە دەکرێن.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لەو بارەیەوە گوتی: لێدوان لەبارەی کابینەی داهاتووە پێویستە تا کاتی خۆی باس نەکرێت چوونکە ئەگەر هەیە کە ببێتە هۆی کێشە.

ناوبراو گوتییشی: خزم و کەسوکاری من تەداخولی کاری من ناکەن و پێوەندیی هاووڵاتییانیش لەگەڵ بەندە لە ڕێگای ئەو لینک و ماڵپەڕ و کەناڵانە دەبێت کە ڕادگەیێندرێن.

ڕەئیسی جەختیشی کردۆتەوە کە ئێستا سێ تەوەری کۆرۆنا و بێکاری و گەنجان داڵغەی سەرەکیی ئەون و هەوڵ دەدات کاریان بۆ بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.