خبر 2021-06-23 03:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران سەرکەوتنیانی لە سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئێراندا پیرۆزبایی کرد.

ناوبراو ڕایدەگەیێنێت پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان مێژوویی و دۆستانەیە و هەرێمی کوردستان تێڕوانینی تایبەتی بۆ ئەم پێوەندییە هەیە.

تاڵەبانی هەروەها هیوای خواست قۆناخی بەردەم و سەردەمی سەرۆکایەتی ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی ببێتە هۆی گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دۆستی و بەرژەوەندیی هاوبەش بەمەبەستی سەقامگیریی زیاتری ناوچەکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.