عەباس عەلی كەدخودایی:
هەڵبژاردنەكان تا12ی شەو درێژكرایەوە
بەشی ئێران- وتەبێژی ئەنجومەنی پاراستنی دەستووری ئێران ڕایگەیاند پرۆسەی دەنگدان تا كاتژمێر 12:00ی ئەمشەو درێژ كرایەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس عەلی كەدخودایی، وتەبێژی ئەنجومەنی پاراستنی دەستووری ئێران رایگەیاند: تا ئەم ساتە ڕێژەی بەشداری كردن لە هەڵبژاردن زۆر باش بوو و هەڵبژاردنەكەش تا كاتژمێر 12:00ی ئەمشەویش بەردەوامی دەبێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند تاكاتژمێر 7ی ئێوارە بەكاتی تاران پێنج هەزار 752 سكاڵا لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنەكان تۆمار كراون و سەرپێچییەكان پەیوەستە بە بەردەوام بوونی بانگەشە و كەمیی لاپەڕەی دەنگدان چەند سكاڵایێک تۆماركراون و بەدواداچوونیان بۆ دەكرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران