پێشنوێژی سوننەکانی کرماشان: بەشداری کردنی فراوان لە هەڵبژاردنەکان دەلالەتە لە سەر وشیاربوونی هاووڵاتییان
بەشی کرماشان- پێشنوێژی سوننەی شاری کرماشان لە کاتی دەنگدانی خۆیدا بە کورتی باسی هەڵبژاردن و بەشداریی هاووڵاتییانی کرد و گوتیشی بەشداری کردنی هاووڵاتیان دەیسەلمێنێت کە ووشیارن و لایان گرینگە کە چارەنووسیان بە دەستی خۆیان دیاری بکرێت.
کوردپرێس:
عەبدولڕەحمان مورادی پێشنوێژی سوننەی شاری کرماشان لە کاتی بەشداری کردنی لە خولی سێزدەهەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری و خولی شەشەمی ئەنجومەنەکانی شار و گوند کرد تیشکی خستە سەر زەروورەتی بەشداری کردنی هاووڵاتییان.
مامۆستا مورادی جەختی کردە سەر بەشداریی هەمەلایەنە و فراوانی هاووڵاتییان لە پڕۆسەی دەنگدان و گوتیشی ئەو بەشدارییە فراوانە دەیسەلمێنێت کە هاووڵاتییان ووشیارن و چارەنووسی خۆیان لا گرینگە.
شایانی باسە پڕۆسەی دەنگدانی خولی سێزدەهەمی سەرۆککۆماریی ئێران و خولی شەشەمی ئەنجومەنەکانی شار و گوندەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی 28ی جۆزەردان بەرامبەر بە 18ی حوزەیرانی 2021 دەستی پێکردووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران