خبر 2021-05-27 09:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ڕێبەری باڵای ئێران:

ئەوانەی هان بۆ دەنگ نەدان دەدەن، دڵسۆزی خەڵک نین/ پشت ڕاست نەکردنەوەی سەلاحیەت بە واتای نەشیاو بوون نییە

بەشی ئێران- ئایەتۆڵڵا خامنەیی خەڵکی کردە بەردەنگ و ڕایگەیاند: گوێ بە وتەی ئەوانە نەدەن کە دەڵێن دەنگ دان بێ سوودە و دەنگ نادەین. ئەوان دڵسۆزی خەڵک نین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەری باڵای شۆڕش، وێڕای پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ ڕای ئەنجومەنی پاراستن ڕایگەیاند بوونی بەرپرسانی بەهێز و چارەسەر کردنی کێشەی خەڵک کاریگەریی زۆری لەسەر زیاتر بوونی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا هەیە.

ڕێبەری هەروەها سوپاسی ئەو بەربژێرانەی کرد کە سەلاحیەتیان بۆ هەڵبژاردنەکان ڕەت کرایەوە و ڕێزیان لە بڕیاری ئەنجومەنی پاراستن گرت.

هەرواه دووپاتیان کردەوە کە بەخەڵکی ئازیزی ئێران ڕادەسپێرم کە هەڵبژاردن لە یەک ڕۆژدا بەڕێوەدەچێت بەڵام لێکەوتەکانی بۆ ماوەی چەند ساڵ درێژەی دەبێت.

ڕێبەری باڵای ئێران جەختی کردەوە گوێ بە وتەی ئەوانە نەدەن کە دەڵێن دەنگ دان بێ سوودە و دەنگ نادەین. ئەوان دڵسۆزی خەڵک نین.

لە بەشێکی دیکە وتەکانیدا ئایەتۆڵڵا خامنەیی ئاماژەی بە بڕیاری ئەنجومەنی پاراستن دا و ڕایگەیاند: ئەنجومەنی بەڕێزی پاراستن بەپێی ئەرکی خۆی هەڵسوکەوتی کردەووە و ئەوەی کە دەبوو ئەنجامی بدەن کردیان و کاندیدەکانیان دەست نیشان کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.