خبر 2021-04-26 08:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لە بەغدا کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەزیری دەروەی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوەیێکیان ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەروەی ئێران بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقی سەردانی بەغدای کردووە و نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە لەگەڵ فواد حوسێن هاوتا عێراقییەکەی کۆ بوویەوە.

هەردوو وەزیری دەرەوەی عێراق و ئێران پرسەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پەرەپێدانی ئاسایش و پەیوەندییە بارزگاکانییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد، جەختیشیان کردەوە هەردوو وڵات رۆڵێکی کاریگەر لەناوچەکەدا دەگێڕن.

وەزیری دەروەی ئێران کە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا لە شوێنی ڕێزلێنانی شەهادەتی سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس ئامادە بوو و بە خوێندنی فاتحە ڕێزی لێگرتن.

پێش ئەمەش وەزیری دەروەی ئێران سەردانی قەتەری کردبوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.