خبر 2021-04-26 07:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا

بەشی ئێران- ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا و بڕیارە سبەینێش بگاتە هەولێر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە یاوەری شاندێک لە بەغدا لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە.

دوای بەغداش محەمەد جەواد زەریف سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

دوێنێش، وەزیری دەرەوەی ئێران بە یاوەریی شاندێک سەردانی قەتەری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان گفتوگۆکرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.