خبر 2021-04-20 11:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

385 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کرا

بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 385 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و کۆی ئەو نەخۆشانەی لە ژێر چاودێریی چڕدان گەیشتە 658 کەس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی سێشەمە 31ی خاکەلێوەی 1400 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 658 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون.

سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 385 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و 4 هاووڵاتییش لەو 24 کاتژمێرەدا بە کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 1179 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.