خبر 2021-04-19 08:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێبەری باڵای ئێران: سەردار حەجازی هەموو تەمەنی لە خزمەتی ئیسلام و شۆڕشی ئیسلامیدا بوو

بەشی ئێران- ئایەتۆڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی سەردار سەید محەمەد حەجازی جەختیان کردەوە: تەمنێک هەمووی بەرخۆدان و بیرێکی پێشکەوتوو و دڵێک پڕ لە ئیمانی هەبوو کە هەمووی لە خزمەتی ئیسلام و شۆڕشی ئیسلامی دانا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە:

بسم الله الرّحمن الرّحیم

بە داخ وکەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەردار سەید محەمەد حەجازی رضوان‌الله‌علیه، پێم گەیشت. تەمنێک هەمووی بەرخۆدان و بیرێکی پێشکەوتوو و دڵێک پڕ لە ئیمانی هەبوو کە هەمووی لە خزمەتی ئیسلام و شۆڕشی ئیسلامی دانیابوو. ئەو لە پۆستە گەورە و کاریگەرەکانیدا لە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی خزمەتی کرد کە لە هەموویاندا سەربەرز و سەرکەوتوو بوو. نەبوونی بەڕاست دەبێتە مایەی خەم و پەژارە. بە پێویستی دەزانم لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە هاوسەر و مندااڵان و بنەماڵە و دۆستانی بکەم. ڕەحمەتی خودا لەو برا کۆچکردووە بێت.

سیّدعلی خامنه‌ای

30ی ڕەشەمەیی 1400

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.