خبر 2021-02-22 13:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

5 دەروازەی سنووری نێوان ئێران و عێراق داخران

بەشی ئێران- بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای نوێی بەریتانی 5 دەروازەی سنووری نێوان ئێران و عێراق بڕیاری داخرانیان لە سەر درا.

کوردپرێس:

پاش ئەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنای بەریتانی لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئێران و ڕۆژهەڵاتی عێراق بڵاو بوویەوە بڕیار درا 5 دەروازەی سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتە دابخرێت.

لەتیفی وتەبێژی گومرگەکانی ئێران لەو بارەیەوە ڕایگەیاند دوو دەروازەی سنووری شەلەمچە و چەزابە داخرا و سبەی دەروازەی سنووری مێهرانیش بەڕووی گەشتیاراندا دادەخرێت. ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ڕابردوو بڕیاری داخستنی دوو سنووری حاجی ئومەران لە پیرانشار و کێلێ لە سەردەشت درا و تا دوو هەفتەی دیکە هاتوچۆی هاووڵاتییان و گەشتیاران داخراو دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.