وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران:
هەڵمەتە گوماناوییەکان بۆ تلاندنی ئێران بە ڕووداوەکەی هەولێرەوە ئیدانە دەکەین
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران هەندێک لە دەنگۆکانی لەبارەی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی هەولێر ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند: هەڵمەتە گوماناوییەکان بۆ تلاندنی ئێران بە ڕووداوەکەی هەولێرەوە ئیدانە دەکەین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران، تیشکی خستە سەر ئەو هەواڵانەی کە لەبارەی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی هەولێرەوە بڵاو کراونەتەوە و ڕایگەیاند: وێڕای ڕەت کردنەوەی ئەم دەنگۆیانە، هەڵمەتە گوماناوییەکان بۆ تلاندنی ئێران بە ڕووداوەکەی هەولێرەوە مەحکووم دەکەین.
خەتیب زادە جەختی کردەوە: ئێران سەقامگیری و ئاسایشی عێراق بۆ ناوچەکە و دراوسێکان زۆر بە پێویست دەزانێت و هەر هەڵمەتێک ڕەت دەکاتەوە کە ئاسایشی ئەو وڵاتە تێک بدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران