مانۆڕی سه‌ربازیی هێزی زەوینیی سوپای پاسداران له باشووری ڕۆژئاوای ئێران به‌ڕێوه چوو
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌ردار ئه‌حمه‌د خادم سه‌یدولشوهه‌دا وته‌بێژی ئه‌م مانۆڕه ئاماژه‌ی به‌وه دا که ڕاهێنانه سه‌ربازییه‌که له بنکه‌ی ناوچه‌ییی که‌ربه‌لا به‌ڕێوه چوو و ڕایگه‌یاند: له مانۆڕه‌که‌دا ئۆپه‌ڕاسیۆنی هێرشبه‌رانه و دوکتۆرینی به‌رگریی سوپا نمایش ده‌درێت.
له قۆناغی یه‌که‌می مانۆڕی سه‌ربازیی "پێغه‌مبه‌ری مه‌زنی" 16 ڕاهێنانی بنکه‌ی فه‌رمانده‌یی و هه‌روه‌ها به‌هێزبوونی ئاگری تۆپخانه و جیهازاتی ئۆپه‌راسیۆنی هێلی بۆرن و دژههێلی بۆرن به سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجام درا.
سه‌ردار محه‌مه‌د پاکپوور فه‌رمانده‌ی هێزی وشکانیی سوپا-ش باسی له ڕاهێنانی ئۆپه‌راسیۆنی هێرشبه‌رانه‌ی به‌ربڵاوی شه‌وانه له مانۆڕی سه‌ربازیی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنی 16 بۆ یه‌که‌مین جار کرد و گوتی: هه‌ڵسه‌نگاندنی توانای سه‌ربازیی که‌تیبه‌کانی هێزی وشکانیی سوپا، به‌راورد کردنی هه‌ڕه‌شه گریمانه‌ییه‌کانی دوژمن، هه‌ڵسه‌نگاندنی جووڵه‌ی که‌تیبه‌کان و چۆنێتیی به‌کارهێنانی ده‌سته سه‌ربازییه‌کان له مه‌یدانی شه‌ڕ لە ئامانجه گرینگه‌کانی ئه‌م مانۆڕه دێته ئه‌ژمار.
سه‌رله‌شکه‌ر سه‌لامی فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپا به‌کارهێنانی سەرکەوتووانەی درۆنی هێرشبه‌ری سه‌ربازی و جێبه‌جێکردنی توانای هێرشبه‌رانه‌ی هێزه‌کانیانی به گرینگ‌ترین خاڵی ئه‌م مانۆڕه سه‌ربازییه وه‌سف کرد و ڕایگه‌یاند: له مانۆڕه‌که‌دا به‌کارهێنانی کاریگه‌ریی هێزی هێرشبه‌رانه‌ی کۆپته‌ر و هاویشتنی ڕۆکت و مووشه‌ک له مه‌ودای دوور، به‌کارهێنانی مینی پێشکه‌وتوو و ئاگری وردبینانه‌ی تۆپخانه‌کان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ییی کۆنتڕۆڵ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕێکوپێک، پێشکه‌وتوو و ته‌یارکراو؛ ئۆپه‌راسیۆنێکی ناوازه و به‌ربڵاوی خولقاندووه.
سروور خدری
بۆچوونی بەکارهێنەران