خبر 2021-02-10 07:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی 22ی ڕێبەندان لە هەموو شارەکانی ئێران بەشێوەیێکی جیاواز بەڕێوە چوو

بەشی ئێران- ڕێوڕەسمی چل و دووەمین ساڵۆگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی بەشێوەی جیاواز بە ئامادەبوونی چین و توێژەکانی خەڵکی ئێران دەستی پێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ لە 42هەمین ساڵی شۆڕشی ئیسلامیدا بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرنا خەڵکی ئێران بەشێوەیێکی جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو لەم ڕێوڕەسمەدا بەشدارییان کرد.

خەڵکی ئێران لە سەرانسەری وڵات لە هەڵمەتێکی جیاوازدا بە ماتۆر و ئۆتۆمبێل و باسکیل لە ڕێوڕەسمی 22ی ڕێبەنداندا ئامادە بوون. هاووڵاتییانی ئێرانی بە لەبەرچاو گرتنی ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆنا بەجل و بەرگی گەرم و ماسک و دەسکێشەوە لە شەقامەکانی شارەکانی سەرانسەری ئێراندا ئامادە بوون.

بڕیارە سەرۆک کۆماری ئێران، حسەن ڕۆحانی بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس وەکوو وتاربێژی ڕێوڕەسمی 22ی ڕێبەندانی ئەمساڵ کاتژمێر 11 بە کاتی تاران وتارێک پێشکەش بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.