بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر سیستەمی ناناوەندیی بۆ سووریا دەوێت
«ئالان سلیفی» نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی لەبارەی وتەکانی «ویلیام روێبوک» بەرپرسی پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کە بە شەرقولئەوسەت-ی وتبوو: "ئێمە ڕاشکاوانە بە هێزەکانی سووریای دیموکراتمان وتووە پشتگیری لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی لەم ناوچەیەدا ناکەین". ڕایگەیاند: ئێمە بڕوامان بە سووریای لامەرکەزیە کە مافی هەموو ئەتنیکەکانی تێدا پارێزراو بێت.
ناوبراو درێژەی دا: هەمیشە بە لایەکانی دیکە بەتایبەت ئەمریکییەکانمان گوتووە بەڕێوەبەرایتی خۆسەر پڕۆژەیەێکی بۆ سووریا بەدەستۆیە کە ئەوەش لەبەرچاو گرتنی مافی هەموو هاووڵاتیێکی سووریایە لەو چوارچێوەدا.
ئالان سلیفی زیاتر وتی: بەرنامەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ سووریا ئاشکرایە و سووریای لامەرکەزی ئامانجی ئێمەیە کە هەموو قەوم و لایەنە سووریایەکان ڕۆڵی تێدا بگێڕن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران