خبر 2021-02-07 10:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ڕێبەری باڵای شۆڕش:

ئەمریکا و ئەورووپا مافی ئەوەیان نییە مەرج بۆ ئێران دیاری بکەن

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕش جەختی کردەوە ئەو لایەنەی کە دەتوانێت مەرج دیاری بکات ئێرانە و ئەگەر دەیانەوێت ئێران بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی بگەڕێتەوە پێویستە سەرەتا ئەمریکا گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵوەشێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە ئایەتۆڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئیران رایگەیاند، ئەو لایەنەی کە دەتوانێت مەرج دیاری بکات ئێرانە و تا واشنتن سزاکانی سەر تاران هەڵنەوەشێنێتەوە دەستبەرداری پێشکەوتنەکان نابین لەپرۆگرامی ئەتۆمیدا.

ڕێبەری باڵای ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران هەموو ئەرکەکانی خۆی لەرێککەوتنی ئەتۆمیدا جێبەجێ کرد، ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا جێبەجێیان نەکرد، ئەگەر دەیانەوێت تاران بگەڕێتەوە بۆ ئەو رێککەوتنە با ئەمریکا سزاکان هەڵگرێت.

لە کۆتاییدا ڕێبەری باڵای شۆڕش داوای لە بەرپرسانی وڵات کرد کە یەکدەنگ و هاوڕا بن و جەختی کردەوە هاودەنگی خەڵک و هەروەها بەرپرسان هۆکاری سەرەکیی بووە بۆ تێپەڕاندنی زۆرینەی کێشەکان کە لە 42 ساڵی ڕابردوودا هەبووە و دەبێت ئەم یەکدەنگییە درێژەی ببێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.