عێراق بۆ سێ مانگی دیکە ده‌توانێت وزه له ئێران بکڕێت
بەشی جیهان- ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا سێ مانگى تر لێخۆشبوونى بۆ عێراق درێژ کردوه‌ته‌وه و ده‌توانێت وزه له کۆمارى ئیسلامیى ئێران بکڕێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسى فرانس پرێسى فه‌ره‌نسى له زارى به‌رپرسێکى عێراقیه‌وه بڵاویکردوه‌ته‌وه ئه‌مریکا سێ مانگى تر‌ى بۆ عێراق درێژ کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێداویستیه‌کانى له وزه بکڕێت وه‌ک کاره‌با و غاز.
ئاژانسەکە هێماى بۆ ئه‌وه‌ش کردووه: ئه‌مه درێژترین ماوه‌یه و له لێخۆشبوونه‌کانى پێشوو کاته‌که‌ى زیاتره که به‌رهه‌مى گفتوگۆیێکى دوورودرێژه له‌گه‌ڵ واشنتۆن.
ئاژانسه‌که جه‌ختی له‌وه‌ش کردوه‌ته‌وه: سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى عێراق وڵاتێکى نه‌وتییه به‌ڵام به‌شێوه‌یێکى سه‌ره‌کى پشت به ئێران ده‌به‌ستێت له بوارى وزه‌دا، ئه‌م لێخۆشبوونانه‌ش کێشه‌کانى وڵاتێک چاره‌سه‌ر ناکه‌ن که به‌ده‌ست نه‌بوونى کاره‌باوه ده‌ناڵێنێت.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران