خبر 2020-12-29 14:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گەشتی ئاسمانیی نێوان ورمێ و هەولێر و وان دەست پێدەکات؟

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- لە دیداری نێوان پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و بەڕێوەبەری کۆمپانیانی ئیران ئەیر جەخت کرایە سەر زەروورەتی دەستپێکردنی گەشتی ئاسمانیی نێوان ورمێ و هەولێر و وانی تورکیا.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 9ی بەفرانباری 1399 محەمەد مەهدی شەهریاری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەگەڵ عەلیڕەزا بەرخۆر بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئیران ئەیر دیداری کرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا شەهریاری جەختی کردە سەر زەروورەتی دەستپێکردنی گەشتی ئاسمانی لە ورمێوە بۆ هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان و شاری وانی تورکیا.

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە دیدارەکەدا گوتی: پارێزگای ئێمە لەگەڵ هەر دوو وڵاتی عێراق و تورکیا سنووری هاوبەشی هەیە و بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا پێویستە گەشتی ئاسمانیی نێوان ورمێ و هەولێر و وان دەست پێبکات.

لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئیران ئەیر پێشوازیی لە پێشنیارەکە کرد و بەڵێنی تاوتوێ کردنی بابەتەکەی دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.