ده‌روازه‌ی شه‌له‌مچه داخرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌ک هه‌وڵێک بۆ رێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی وه‌چه‌ی نوێی کۆرۆنا، حکوومه‌تی عێراق بڕیاری دا ده‌روازه‌ی سنووریی "شه‌له‌مچه" له‌گه‌ڵ ئێران دابخات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌ندامی شانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنا له به‌سره، "حه‌کیم مه‌یاحی" رایگه‌یاندووە: ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره بڕیاری داوه، ده‌روازه‌ی شه‌له‌مچه به رووی گه‌شتیاراندا دابخات و سه‌رجه‌م گه‌شته‌کان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، که به‌شێکیان گه‌شتی قوتابیان و نه‌خۆشان بووه.
روونیشی کرده‌وه، به ته‌واوی جووڵه‌ی گه‌شتیاری له ده‌روازه‌که راگیراوه و ته‌نیا رێگه به ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌درێت.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، حکومه‌تی عێراق بڕیاری دا بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ گه‌شت کردن بۆ هه‌شت وڵات رابگرێت، له ناویاندا ئێران هه‌یه.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران