مردن بە کۆرۆنا لە ئێران ژمارەی پێوانەییی نوێ تۆمار دەکات/ 483 هاووڵاتیی دیکەی ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 483 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 45 هەزار و 438 حاڵەت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەمە 4ی سەرماوەزی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 13 هەزار و 721 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 880 هەزار و 542 حاڵەت.
هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 483 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 45 هەزار و 438 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 617 هەزار و 715 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران