خبر 2020-11-21 11:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

20 گەشتیاری بیانیی بەبارمتەگیراو ئازاد کران

بەشی ئازەربایجانی خۆرئاوا- فەرماندەی پۆلیسی ئینتزامیی چاڵدران ڕایگەیاند 20 هاووڵاتیی بیانی لە چاڵدران کە بە بارمتەگیرابوون ئازاد کران.

کوردپرێس:

سەرهەنگ محەمەد گەلوانی فەرماندەی ئینتزامیی چاڵدران لە لێدوانێکدا ئاکاژەی بە هەڵمەتێکی بە بارمتەگیرانی 20 هاووڵاتیی بیانی لە چاڵدران کرد و ڕایگەیاند لە هەڵمەتێکی پۆلیسیدا بارمتەگیراوان ئازاد کران و تیمی بارمتەگر دەستبەسەرکران.

فەرماندەی ئینتزامیی چاڵدران لەو بارەیەوە زیادی کرد: بە ئوپەراسیۆنێکی هەواڵگری لەبارەی شوێنی خۆحەشاردانی بارمتەگران زانیاریی پێویستمان دەست کەوت و بە هەڵمەتێکی پۆلیسی ئینتزامی 20 هاووڵاتییە بارمتەگیراوەکە ئازاد کران.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: لەو ئوپەراسیۆنەدا 4 کەس دەستبەسەر کران و پاش تۆمارکردنی دۆسیە، ڕادەستی مەرجەعی داد کران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.