خبر 2020-11-18 20:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەیامی سەرەخۆشیی کونسووڵی ئێران لە هەولێر بە بۆنەی کۆچی دواییی پارێزگاری هەولێرەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکونسووڵی ئێران لە هەولێر پەیامێکی سەرەخۆشیی بەبۆنەی کۆچی دواییی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بڵاو کردەوە.

کوردپرێس:

نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسوڵی ئێران لە هەولێر پەیامێکی هاوخەمیی بە بۆنەی کۆچی دواییی فرسەت سۆفییەوە بڵاو کردەوە کە بە بۆنەی پەتای کۆرۆناوە گیانی لە دەست دا.

لە پەیامەکەی ڕەشنوودیدا سەرەخۆشی لە بەرپرسانی حکوومەتی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کراوە کە بە کەسایەتییێکی زانستی و سیاسەتوان وەسف کراوە.

شایانی باسە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دەمەوبەیانی ڕۆژی چوارشەمە 18ی تشرینی دووهەمی 2020 بە پەتای کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.