452 هاووڵاتیی دیکەی ئێرانی لە یەک ڕۆژدا بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا/ 11 هەزار و 203 تووشبووی نوێ تۆمار کرا
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 452 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 41 هەزار و 34 حاڵەت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەمە 28ی ڕەزبەری 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 11 هەزار و 203 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 749 هەزار و 525 حاڵەت.
هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 452 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 41 هەزار و 34 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 552 هەزار و 747 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران