خبر 2021-11-22 09:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پسپۆڕێکی یاسایی و دەستووری:

لەناو دەستووری عێراقدا شتێک نییە بە ناوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پسپۆڕێکی یاسایی و دەستووری رایدەگەیەنێت شتێک نییە بەناوی ھێزی پێشمەرگە لەناو دەستووری عێراقدا، ئەوەی ھەیە پاسەوانی ھەرێمە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاکم لەتیف شێخ مستەفا پەرلەمانتاری خولی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پسپۆڕی یاسای دەستووری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پەیامێکدا لەبارەی داواکاری هەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگە دەڵێت: "ماوەیەکە لایەنە عێراقییەکان بەتایبەتی موقتەدا سەدر کە بە حیساب ھاوپەیمانی پارتیە و رێک کەوتنی پێشوەختی ناڕاگەیاندراویان ھەیە، کە حوکمەت پێکەوە پێک بھێنن داوای ھەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگە دەکەن و لایەنی دەسەلاتیش بەرپەرچیان دەدەنەوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە دیارە لە ئێستادا و لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردووشدا شتێک نەبووە و نیە بەناوی پێشمەرگەی کوردستان، ئەوەی ھەیە، ھێزی چەکداری حیزبە و لە حیزبیش بچووکتر بۆتەوە بۆ کەسەکانی ناو حیزب بە تایبەتی لە سنووری سلێمانی.

ڕوونیشکردەوە، ئەم ھێزە بە کۆیلە گیراوە لەلایەن حیزبەکان و بەرپرسانی ئەو ئەو حیزبانەوە و بۆ بەرژەوەندی و ململانێی شەخسی و سیاسی خۆیان بەکاریان دەھێنن.

لەتیف شێخ مستەفا باس لەوەش دەکات، ئەگەر لە رووی دەستوریەوە باسی ھێزی پێشمەرگە بکەین ئەوە شتێکی ترە و جگە لەوەی کە شتێک نیە بەناوی ھێزی پێشمەرگە لەناو دەستوردا، ئەوەی ھەیە پاسەوانی ھەرێمە ئەویش ھێزی ناوخۆیە وەک پۆلیس نەک ھێزی بەرگری یان تەنانەت پاسەوانی سنووریش.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.