خبر 2021-11-10 09:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
فەرماندەی گشتیی هیزەکانی سووریای دیموکرات:

رووسیا و ئه‌مریكا دژی هێرشێکی دیکەی تورکیان بۆ سەر کوردی سووریا

بەشی جیهان- فەرماندەی گشتی هیزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت تورکیا ناتوانێت هیچ ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە کوردستانی سووریا ئەنجامبدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هیزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، رووسیا و ئەمریکا ئەوانی دڵنیا کردووه‌تەوە لەوەی دژی هەر ئۆپەراسیۆنێک دەوەستنەوە، تورکیا لە کوردستانی سووریا ئەنجامی بدات.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاشكرای كرد، ئەگەر تورکیا رەزامەندی لە رووسیا و ئەمریکا وەرنەگرێت، ناتوانێت هیچ ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە کوردستانی سووریا ئەنجام بدات، بۆیە دەزانن تورکیا هێشتا رەزامەندیی وەرنەگرتووە.

فەرماندەی گشتی هیزەکانی سووریای دیموکرات دەشڵێت، رووسیا و ئەمریکا ئەوانی دڵنیاکردووه‌تەوە لەوەی رێگە بە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی نوێی تورکیا نادەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.